دوو دیمه‌نى مانگاى به‌ڕه‌ڵا له گوندى كه‌ونه‌باك له به‌رده‌ڕه‌ش.... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى گوندى كه‌ونه‌باك.
زیانیان به گه‌نم و جۆ و په‌تاته گه‌یاندووه
هاوڵاتیانى گوندى كه‌ونه‌باك له مانگا به‌ڕه‌ڵاكان بێزان و ده‌ڵێن پۆلیس ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاوڵاتیانى گوندى كه‌ونه‌باك، له‌سنوورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش، به‌ده‌ست مانگاى به‌ڕه‌ڵا هه‌راسان بوونه و ده‌ڵێن زیان به كشتوكاڵیان گه‌یاندووه و به‌نیازن پۆلیس و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه.
ماهیر مه‌جید خاوه‌ن زه‌ویه‌كی كشتوكاڵییه له‌م گونده به 964ـى وت، بێزان به‌ده‌ست ئه‌و مانگا به‌ڕه‌ڵایانه كه ماوه‌یه‌كه به‌به‌رده‌ىوامى له‌ناو كێڵگه چێندراوه‌كان ده‌بیندرێن.
وتیشی “خاوه‌نه‌كانیان ئاگادار كراوه‌ته‌وه به‌ڵام گوێی پێناده‌ن، له‌جیاتى ئه‌وه‌ى به‌یانیان له‌گه‌ڵ مانگاكانى گوند بیده‌نه ده‌ست گاوان، له‌ناو ئه‌م زه‌ویانه به‌ڕه‌ڵایان ده‌كه‌ن”.
ئاماژه‌ى به‌وشه‌كرد، مانگاكان زیانێكی زۆریان به گه‌نم و جۆ و په‌تاته‌ى چێندراو گه‌یاندووه و وتیشی ” هه‌رچه‌نده موختارى گوندمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌نیازین پۆلیس و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ئاگادار بكه‌ینه‌وه بۆئه‌وه‌ى رێكاری یاسایی له‌به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كانیان بگیرێته‌به‌ر”.