کەشەکە کەمێک فێنکتر دەبێت

نمەباران و خۆڵبارین بەردەوام دەبێت؛ سبەی چوونە سەیران دەمامکتان پێ بێ باشە

964+

شۆڕش قادری

نمەباران و خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و سبەی ئەگەر بۆ گەشت و سەیران چوونەدەرەوە، دەمامکتان پێ بێ خراپ نییە، هەرچەندە خۆڵبارینەکە تاڕادەیەک کەم دەبێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە 24.4.2025 ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزوخۆڵ، ئەگەری بارینی نمەبارانێکی کەمیش هەیە بە تێکەڵی لەگەڵ خۆڵ لە ناوچە جیاجیاکان، لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور ئەگەری باران بارین زیاترە ، پلەی گەرماش دوو بۆ چوار پلە نزم دەبێتەوە.

بۆ سبەی هەینیش کە رۆژی گەشت و سەیرانە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و تۆز و خۆڵیش تاڕادەیەک بەردەوام دەبێت و مەودای بینین پێنج بۆ حەوت کیلۆمەتر دەبێت، خێرایی با مامناوەند و لە نێوان ( 15 – 25) کم / ک دەبێت و لە هەندێک کاتدا چالاکتر دەبێت بۆ سەروی 30 کم/ک.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ لە ناوچەکانی هەرێم:

هەولێر: 30 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی

دهۆک: 29 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 33 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 30 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 30 پلەی سیلیزی

سۆران: 27 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 36 پلەی سیلیزی

خۆڵبارین له‌ سنوورى هه‌ولێر كه‌مێك كه‌مبووه‌ته‌وه...

خۆڵبارین له‌ سنوورى هه‌ولێر كه‌مێك كه‌مبووه‌ته‌وه‌ به‌ڵام مه‌ترسیداریشه‌

خۆڵبارینەکەی کەرکوک 119 کەسی رەوانەی بەشەکانی فریاکەوت...

خۆڵبارینەکەی کەرکوک 119 کەسی رەوانەی بەشەکانی فریاکەوتن کردووە

کەشوهەوای دوو رۆژی سەرەتای ساڵی تازە گونجاو و لەبارە

کەشوهەوای دوو رۆژی سەرەتای ساڵی تازە گونجاو و لەبارە