لۆگۆی وەزارەتی دارایی و ئابووری
داهاتی نانەوتی
كوردستان پارەی خستەسەر حیسابی بەغدا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی دارایی رایگەیاند، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێم خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
وەزارەتەكە كەمێك پێش ئێستا لە راگەیاندراوێكی كورتدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 22.4.2025 بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئاداری ساڵی 2025، کە بڕەکەی 48 ملیار و 205 ملیۆن و 765 هەزار دینارە، بە شێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
هاوكات بە پێی ئەو زانیارییانەی میدیای نزیك لە حكومەتی هەرێم باسی دەكەن، لیستی موچەی مانگی چوار رەوانەی بەغدا كراوە و چاوەڕێن حكومەتی فیدڕالی پارەی موچەی مانگی چوار بۆ فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.
موچە
وەزارەتى دارایى بێ دەنگە
موچە دەنگى نییە؛ فەرمانبەرانى عێراق وەریانگرت
بۆ مانگی شوبات
عێراق دەستی بەدابەشکردنی موچەی خانەنشینانی کەرتی تایبەت کرد
"لەسەر حیسابی هاوڵاتی و فەرمانبەرانە"
موچەی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق زیاتر لە شەش ترلیۆن دینارە
روونكردنهوەی بڵاوکردەوە