پاشماوه‌ى ئاژه‌ڵى فڕێدابوو
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر خاوه‌ن مۆلیده‌یه‌كى دایه دادگا و سكاڵایه‌كیشی له قوشته‌په برده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر له ماوه‌ى دوو رۆژدا خاوه‌ن مۆلیده‌یه‌كی به‌هۆى سه‌رپێچیكردن دایه دادگا و له دادگاى قوشته‌په‌ش ساكاڵایه‌كی برده‌وه كه كه‌سێك پاشماوه‌ى ئاژه‌ڵى فڕێدابوو، دادوه‌ر سزاى پێبژاردنى بۆ كرد.
تۆماركردنى سكاڵا له‌سه‌ر خاوه‌ن مۆلیده‌كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21.4.2025 بوو، به‌هۆى سەرپێچی ژینگەیی دووکەڵکردن و دەنگی بەرزى مۆلیده‌كه داویه‌تییه دادگا.
دڵشاد حوسێن هیرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر، به 964ـى راگه‌یاند، له رێگه‌ى به‌شی یاساییه‌وه پاڵپشت بە رێنمایی بەدواداچوون و بەرزەفتکردنی سەرپێچییە ژینگەییەکان ژمارە 2ـی ساڵی 2023 سكاڵاكه‌یان تۆمار كردووه.
وتیشی، “له دادگاى كه‌تنى قوشته‌په به‌شی یاساییمان له دادبینییه‌ك ئاماده بوون، كه پێشتر سكاڵا له‌سه‌ر كه‌سێك تۆماركرابوو، پاشماوه‌ى ئاژه‌ڵى لە شوێنی گشتی و لەناو سنووری قەزای قوشتەپە فڕێدابوو، دادوه‌ر سزاى ئه‌م كه‌سه‌ى دا و بریارى پێبژاردنى به‌سه‌ردا سه‌پاند”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، سزادانى ئه‌و كه‌سه‌ى دووه‌م، پاڵپشت بە مادەی 42 لە یاسای ژمارە 8ـی ساڵی 2008 بووه.