"زیادەڕۆن و بەبۆنی ناخۆش هاوڵاتیانیان بێزار کردووە"

شارەوانی سلێمانی ژمارەیەک گەوەڕ لە دەورووبەری شار لادەبات

964+

شۆڕش قادری

لەچوارچێوەی هەوڵەکان بۆ رێکخستنەوە و پاککردنەوەی گەڕەک و کۆڵانەکانی شاری سلێمانی، ژمارەیەک گەوەڕ و شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵ کە بەشێوەی زیادەڕۆ دروست کرابوون، لەلایەن تیمەکانی شارەوانیی سلێمانییەوە لابران.

زەردەشت رەفیق وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ دووشەممە 21.4.2025 تیمەکانی بەشی خزمەتگوزاری بەهەماهەنگی بنکەی پۆلیسی شارەوانی، هەڵمەتێکیان بۆ لابردنی ژمارەیەک گەوەڕ لە کانی شەکراو و نزیک گەڕەکی کازێوە ئەنجامدا کە بەشێوەی زیادەڕۆ دروست کرابوون، لەگەڵ ئەوەشدا سیمایەکی ناشیرینیان بەخشیبوو و ژینگەی ناوچەکەیان تێکدابوو”.

“هەڵمەتەکە لە چوارچێوەی پلانەکانی شارەوانی سلێمانی بۆ جوانترکردن و خاوێن راگرتنی ژینگەی شاری سلێمانی و لەسەر داواکاری و سکاڵای چەند هاوڵاتییەک ئەنجامدرا”، زەردەشت رەفیق وای وت.

بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و رزگارکردنیان لە بۆنی ناخۆشی گەوەڕەکان، هەڵمەتەکانمان بەردەوام دەبێت

ئاماژەی بەوەشکرد، بە مەبەستی پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و رزگارکردنیان لە بۆنی ناخۆشی گەوەڕەکان، هەڵمەتەکانیان بۆ لابردنی زیادڕۆ و ئەو گەوەڕانەی لە گەڕەکانی دەورووبەری سلێمانی دروست کراون بەردەوام دەبێت.

وتەبێژی شارەوانی سلێمانی وتیشی، لێپێچینەوە لە خاوەنی ئەو گەوەڕانە دەکەن و ئەگەر دووبارەی بکەنەوە، رووبەڕووی دادگا و یاسایان دەکەنەوە.

شارەوانیی سلێمانی زیادەڕۆییەکانی حەوت ناوچە لادەبات

شارەوانیی سلێمانی زیادەڕۆییەکانی حەوت ناوچە لادەبات

شارەوانی سلێمانی زیادەڕۆیی سەر باخچەی گەڕەکەکان لادەب...

شارەوانی سلێمانی زیادەڕۆیی سەر باخچەی گەڕەکەکان لادەبات