پاڵەوانی ئەم وەرزە

یانەی شێروانە وەرزی داهاتوو بەشداریی خولی عێراق دەكات

964+

میلاد جەلال

یانەی شێروانە دوای 33 ساڵ توانی بۆ یەكەمجار نازناوی خولی نایابی كوردستان بۆ گەرمیانییەكان بەدەست بهێنێت، راهێنەری یانەكەش ئاشكرای دەكات وەرزی داهاتوو بەشداریی خولی عێراق دەكەن.

ئەمڕۆ یانەی شێروانە لە خولی نایابی كوردستان بە 5-2 گۆڵ لە یانەی چوارقوڕنەی بردەوە، لەگەڵ ئەوەشدا تیپەكەی گەرمیان لە گەڕی رابردووەوە نازناوی ئەم وەرزەی مسۆگەر كرد و بووە پاڵەوان.

عادل عەلی راهێنەری یانەی شێروانە لە رێگەی 964ـەوە پیرۆزبایی لە هاندەران و ئیدارەی و خەڵكی كەلار كرد و ئاشكراشی كرد، یانەكەی پلانی وایە لە وەرزی داهاتوو لە خولی پلە سێی یانەكانی عێراق بەشداریی بكات.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ھەر یاریزانێکی یانەی شێروانە بە 50 ھەزار دینار خەڵاتکرا...

ھەر یاریزانێکی یانەی شێروانە بە 50 ھەزار دینار خەڵاتکران