"تەلارسازەکان سەریان لە خەڵک تێکداوە"

لە سلێمانی کۆنفڕانسێک لەسەر وزە نوێبووەوەکان بەڕێوەچوو

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

لە سلێمانی کۆنفڕانسێک لەسەر وزە نوێبووەوەکان بەڕێوەچوو کە بە جێگرەوەی وزە نوێ نەبووەوەکان دادەنرێن و پسپۆڕێکی ئەو بوارەش دەڵێت، تەلارسازەکان سەریان لە خەڵک تێکداوە.

د. چرۆ عەلی پسپۆڕ و مامۆستا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە 964ـی وت، “ژمارەیەک وزەی نوێبووەوە هەیە، وەک خۆر و با کە لە کوردستان کەمتر کەڵکیان وەردەگیرێت، بەراورد بە وڵاتان و دەتوانین تەکنیکی وڵاتانی پێشکەوتوو بەکاربهێنین بۆ بەکارهێنانی ئەو جۆرە وزانە”.

باسی لەوەشکرد، ئەوەی ئێستا دەکرێت بۆ دروستکردنی یەکە نیشتەجێبوونەکان، تێکدانی ژینگەیە، ئامۆژگاری هاوڵاتیانیش ناکەن بۆ بەکارهێنانی بلۆک، بەڵکو خشت جێگەرەوەیەکی باشە بۆ بلۆک و هاوڵاتیان دەتوانن سوودی لێ ببینن بۆ دروستکردنی خانوو و باڵەخانەکانیان.

ئەو پسپۆڕە وتیشی، لە کوردستان رۆژانە پاشماوەی خۆاردن و خۆراکی زۆرمان هەیە و دەتوانین لەڕێی ریسایکلین بۆ بەکارهێنانی وزە کەڵکی لێوەربگرین.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

وەزارەتی کارەبا: سیستەمی وزەی خۆر لە رووکەشی بینا و پەن...

وەزارەتی کارەبا: سیستەمی وزەی خۆر لە رووکەشی بینا و پەنجەرەکاندا دادەنێین