سووتاندنى دارێکى تەڕ لە پێنجوێن...وێنە: فەلاح کوڵکنى
ئەنفالى سروشت"
هەر بە تەڕى دارێکیان سووتاند
964+
وریا فەتاح
کەسانێک کە بۆ گەشت و خۆشى روویان لە سروشت کردووە، دواى ئەوەى تەواو کەیف و خۆشیان کردووە، ئەو دارە تەڕە بەتەمەنەى لەژێر سێبەرەکەى دانیشتوون، سووتاندویانە.
چیرۆکى ئەو رووداوە لە پێنجوێنە، وەرزشکار و شاخەوان فەلاح کوڵکنى کە بەمەبەستى گەشتێکى شاخەوانى رووى لە ناوچەکە کردووە، دیمەنى دارێکى تەڕ و بەتەمەن تۆمار دەکات، کە بەشێکى زورى قەدەکەى سووتێندراوە.
بەڕێوەبەرایەتى شارەوانییەکانى سلێمانى لەسەر ئەو بابەتە نوسیویەتى، کەسانێکى نابەرپرس دواى چێژبینین لە سروشت و ژینگەى جوانى کوردستان، بەڵام پاشماوەى ئاگر ناکوژێننەوە و تراژیدیا دەخوڵقێنن.
لاى خۆیەوە فەڵاح کوڵکنى نوسیویەتى،”بینینى دیمەنەکە هەموو خۆشى و جوانییەکانى گەشتەکەى لێ تێکداین”.
شارەوانییەکانى سلیمانى داواى لە گەشتیاران کردووە، بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ پاشماوەى ئاگر بکەن لەکاتى گەشت و سەیراندا بۆ ناوچە سروشتییەکان، چونکە دوورنییە تراژیدیایەکى هاوشێوەى ئەم وێنەیە نەخوڵقێت.