کەش وهەوا _ هاوین
کەشوهەوا
بارانبارین دەنگی نەماوە و پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە
964+
توانا نەقی
کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە کردووە و هیچ دەنگی باران بارین نییە و تەنیا ئەوەیە ئاسمان لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە.
بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، کەش سەقامیگر دەبێت بەڵام ئەوەی هەیە ئەمڕۆو سبەینێش پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبەنەوە و کەشەکە بەرە هاوینە دەچێت.
بە پێی تۆمارەکان بەرزترین پلە گەرمیانە بە 33 پلە و نزمترینیش حاجی ئۆمەرانە بە 15 پلەی سیلیزی.
ئەمڕۆ یەک شەممە 20.4.2025
کەش / ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت , لە هەندێ کات و ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند ( 10 – 20 )کم/ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکوورى رۆژئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەکراوەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێتبەرزترین پلەکانی گەرمای ناوچەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە:
هەولێر : 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 26 پلەی سیلیزی
دهۆک : 27 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 25 پلەی سیلیزی
سۆران : 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان :33 پلەی سیلیزی