مینی ڤاڵمارای پاشماوەی جەنگ لە چیاکانی کوردستان
سزا دەدرێن
نەکەن وێنە و ڤیدیۆی سەرکێشی کردن بە مین بڵاوبکەنەوە
964+
شۆرش قادری
پەیج و کەناڵەکانی راگەیاندن ئاگادار بن، بۆ لەمەودوا وێنە و ڤێدیۆی سەرکێشی کردن بە مین و تەقەمەنی بڵاومەکەنەوە، ئەگەرنا لێپێچینەوەتان لەگەڵ دەکرێت و سزا دەدرێن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر لە ئاگادارییەکدا کە ئاڕاستەی سەرجەم کەناڵەکانی راگەیاندنی کردووە و وێنەیەکی دەست 964 کەوتووە، ئاماژەی بەوە کردووە کە بەپێی بەدواداچوونەکانیان و لە ماوەی رابردوودا، کۆمەڵێک پەیج وئەکاونتی ناسراو و نەناسراو، گرتەی ڤیدیۆ و وێنەی سەرکێشی کردن بە مین و تەقەمەنی و بەزاندنی سنووری کێلگەکانی مین وتەقەمەنی لە ناوچەی قەدەغەکراوە بڵاودەکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڵاوکردنەوەی ئەو دیمەنانە، مەترسی مین لای هاونیشتیمانیان کەم دەکاتەوە و بووەتە هۆکاری روودانی کارەساتی مەرگباری گەورە و قوربانی لێکەوتووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر دەشڵێت، “هۆشداری دەدەینە گشت ئەو پەیج وئەکاونت و کەسانەی کە کاری هاوشێوە ئەنجام دەدەن و رێکاری یاساییان لە دژ دەگرینەبەر.
وێنەیەکی ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر لە خوارەوە: