ژمارەیەک شوێن کارەبایان نابێت

ئاگادارییەکى بەپەلە لە کارەباى سلێمانییەوە

964+

وریا فەتاح

کارەباى سلێمانى ئاگادارى کارگەکانى سنوورى عەربەت و مەیدانى دارفرۆشان و چەند شوێنێکى تر دەکات، ئەمڕۆ بەهۆى کارکردن لە فیدەرەکەیان، کارەبایان نابێت.

بەپێى ئاگادارییەکى کارەباى سلێمانى کە تایبەتە بە کارگەکانی سنووری عەربەت و مەیدانی دارفرۆشان و گوندەکانی دەمرکان و یەخیماڵی و یەکماڵە، ئەمڕۆ کارەبایان نابێت.

کارەباى سلێمانى دەڵێت، هۆکارەکەى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کارى سیم کێشى و گۆڕینى بەشێک لە هێڵى 132 کەیڤى هێڵى (دەربەندیخان- باشور) و (دەربەندیخان- ئەزمەڕ)،  ئەنجام دەدرێت.

جەختیش دەکاتەوە، ئەمڕۆ 20.4.2025، کارەباى ئەو شوێنانەى ناویان لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، نابێت.

کارەبای سلێمانی ئاسانکاری بۆ چاکسازی لە فیدەرکانیدا د...

کارەبای سلێمانی ئاسانکاری بۆ چاکسازی لە فیدەرکانیدا دەکات