دوو پڕۆژەی نوێی كارەبا لە سلێمانی دروستدەكرێت

 میدیازان- كوردستان ئەحمەد- هەولێر 

بەڕێوبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ، دوو پڕۆژەی نوێی كارەبا لە گەڕەكی زانكۆ و گوندی ئاڵیاوای خواروو لە تانجەرۆ بە بڕی ٢٠٥ ملیۆن دینار جێبەجێ دەكات.

 سیروان محەمەد وتەبێژی كارەبای سلێمانی بە میدیازانی وت:”

پڕۆژەكە پێكدێت لە دانانی دوو محاویلەی ٤٠٠ كەی ڤی لە گەرەكی زانكۆ كە بوودجەكەی  پێكدێت لە ١٠٣ ملیۆن دینار 

پڕۆژەی دووەم بریتییە لە دانانی محاویلە بۆ گوندی ئاڵیاوای خوار و بە بڕی ١٠٣ ملیۆن دینار و بڕیارە هەردوو پڕۆژەكە لە دوو مانگدا تەواو ببێت