کەمێک لەمەوبەر بووە
گه‌نجێكی عه‌ره‌ب له به‌نداوى ئاقوبان خنكا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كه‌مێك پێش ئێستا هه‌واڵى خنكانى گه‌نجێك له سنورى ناحیه‌ى هیرانى سه‌ر به شه‌قڵاوه گه‌یشته 964، دواى به‌دواداچوون ده‌ركه‌وت گه‌نجه‌كه عه‌ره‌به و له ئاوى به‌نداوى ئاقوبان خنكاوه.
ئاسۆ شێخوه‌سانى چالاكوان له سنوورى شه‌قڵاوه، به 964ـى وت خه‌ڵكى گوندى ئاقوبان هه‌واڵى خنكانى ئه‌م گه‌نجه‌یان پێداوه كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر روویداوه.
لایخۆشییه‌وه عه‌بدولقادر میران، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى شه‌قڵاوه خننكانى گه‌نجه‌كه‌ى بۆ 964 پشتڕاست كرده‌وه و وتیشی، تیمه‌كانى غه‌واسیان راسپاردوون بچنه شوێنى رووداوه‌كه.
وتیشی “تیمه‌كانى غه‌واسی قه‌ندیل ئه‌ركى دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن”.
تاوه‌كو ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ى ئه‌م گه‌نجه‌وه نه‌زاندراوه كه به‌ته‌نیا بووه له‌و به‌نداوى یاخود له‌گه‌ڵ كه‌سوكارى بووه.