ژمارەیەک جوتیارى سەروچاوە:

“کۆمپانیایەک دەستى بەسەر زەوییەکانماندا گرتووە”

964+
محەمەد عەلی ـ راپەڕین

کۆمپانیایەکى دروستکردنى کاغەز، دەستیگرتووە بەسەر 55 دۆنمى زەوى ژمارەیەک جوتیارى ناحیەى سەرووچاوە، تەنانەت بە شۆفڵ بەروبوومى گەنمەکانیشى تەخت کردووە، ئەمە قسەى ئەو جوتیارانەیە کە بۆ 964 قسەیان کردووە.

عەبدوڵا زوبێر یەکێک لەو جوتیارانەیە و خاوەنى 12 دۆنم زەوییە، بە 964ـى وت،”وابڕیارە کارگەیەکی کاغەز لە سنووری سەرچاوە لەسەر زەوییەکانى ئێمە کە کۆى گشتى 55 دۆنمە، دروستبکرێت”.

وەک باسى دەکات، کۆمپانیاکە بڕى هەزار و 700 دۆلارى بۆ قەرەبووى هەر دۆنمێک دیاری کردووە، بەڵام ئەو بڕە زۆر کەمە و وەک دەڵێت: لەو شوێنە دۆنمى زەوى بە 4 هەزار و 500 دۆلارە، بەڵام جوتیارەکان داواى سێ هەزار دۆلار لە کۆمپانیا دەکەن”.

“زیاتر لە 100 ساڵە ئەم زەوییانە ئێمە خاوەنداریەتییان دەکەین، ئەم 55 دۆنم زەویە هی نزیکەی حەوت کەسە و ژیانمان لەسەر ئەم زەویانەیە کەچی ئێستا هاتون بێ هیچ حسابکردنێک داگیری دەکەن و دەیکەن بە کارگە”، ئەو جوتیارە واى وت.

بەقسەی عەبدولا زوبێر بێت، ئەمساڵ زەویەکانیان چاندووە بە گەنم، کەچی لەو کاتەى باوکى رێگر بوو لەوەی بە شۆفڵ گەنمەکە تەخت بکەن، پۆلیس چووە و باوکى دەستگیر کردووە.

روونیشى کردەوە، ئەوان رێگرنین لە دروستکردنى کارگەکە، بەڵام مافى خۆیانە قەرەبووى تەواوى بکرێنەوە و تەنیا سێ هەزار دۆلاریان داناوە وەک قەرەبووى هەر دۆنمێک.

964 چەند جارێک پەیوەندى بە سەرۆکى شارەوانیى سەروچاوەى سنوورى ئیدارەى راپەڕین کرد، بەڵام وەڵامى پەیوەندییەکەى نەدایەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

جوتیارانی ناحیەی سەروچاوە برۆن ناوتان تۆمار بکەن

جوتیارانی ناحیەی سەروچاوە برۆن ناوتان تۆمار بکەن