ئاو ئاڤێستا ناداتەوە

بوو بە 15 رۆژ ئاڤێستا هەر بێ سۆراغە

964+

ئاکام غەفور-سۆران

15 رۆژ بەسەر خنکانی ئاڤێستا یوسف تێپەڕیوە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی بە درێژایی 150 کیلۆمەتر بەدوای تەرمەکەیدا دەگەڕێن، بەڵام تا ئێستا بێ ئەنجامن، باوک و کەسوکارى ئاڤێستاش لە لێوارى ئاوەکەن و چاویان لە شەپۆلەکانە تا تەرمى کچەکەیان بداتەوە.

کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران، بە 964ـی وت،” گەڕان بەدوای تەرمی ئاڤێستا بەردەوامە، ئەمڕۆ بە 250 کارمەندی بەرگریی شارستانیی سۆران و هەولێر و خەبات و قەندیل و ئاکرێ، بەدوای تەرمەکەیدا دەگەڕێین”.

وەک میراودەلی باسی دەکات، ساردی و بەخوڕی و لێڵی ئاوەکە و بوونی شاخ لە رووبارەکە، گرفتی زۆری بۆ تیمەکانی ئەوان دروست کردووە، بەڵام بەردەوام دەبن تا سۆراغێکی تەرمەکەیان دەست دەکەوێت.

ئاڤێستا یوسف، رۆژی 5.4.2025 لە هەولێرەوە بەمەبەستی گەشت رووی لە دەڤەری بارزان کردبوو، لەوێ کەوتەروباری تەنگاتورا، خنکا.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

60 تیم بەدوای تەرمی ئاڤێستادا دەگەڕێن

60 تیم بەدوای تەرمی ئاڤێستادا دەگەڕێن