لەلایەن شوێنەوارەوە
تەقاڵتی” کفری نۆژەن دەکرێتەوە”
964+
توانا نەقی
کارکردن لە بەشێک لەشوێنەوارەکانی کفری بەردەوامە و ئێستاش کار لە ژێرتاقی کفری کە بە تەقاڵی بەناوبانگە دەکرێت و نۆژەن دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، شوێنەواری کفری بڵاویکردەوە، یکێک لە شوێنەوارەکانی کفری کە خانووی عەبدولرەحمان مەجید پاشای بابانە کە ناسراوە بە ژێر تاق یان تەقاڵتی نۆژەندەکرێتەوە.
دەشڵێت، نۆژەنکردنەوەکە بەسەرپەرشتی شوێنەواری هەرێم و بە تێچووی 51 ملیۆن و 757 هەزار دینار ئەنجام دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بە نۆژەنکردنەوەی ئەو شوێنەوارە سیمایەکی جوانتر دەدات بە کفری و خزمەتێکی بەرچاو بە شوێنەوار و کەلەپوور و کەرتی گەشتیاری شارەکە دەگەیەنێت.