سبەینێش ئاو نابێت
کێشەی تەکنیکی دروستبووە و کارەبای خەلیفان و سرێشمە و دۆڵی ئالانە بڕاوە
964+
توانا نەقی
بەهۆی کێشیەکی تەنکنیکییەوە لە وێستگەی سەرەکی کارەبای خەلیفان کارەبای قەزاکە و دۆڵی ئالانە و ناحیەی سرێشمە بڕاوە و هەر بەو هۆکارەش سبەینێ ئاو نادرێت بە ماڵان.
قایمقامیەتی قەزای خەلیفان ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە، بەهۆی هەبوونی کێشەیەکی تەکنیکی لە وێستگەی سەرەکی کارەبای خەلیفان، لە ئێستادا کارەبای سەر وێستگەکە پچڕاوە و تیمەکانی چاککردنەوەی کارەبای خەلیفان و ئەندازیارانی تایبەت بە چاکردنەوەی وێستگەکان سەرقالی چارەسەرکردنی گرفتەکەن
دەشڵێت، لە ئێستادا کارەبای نیشتیمانی لە شوێنە خەلیفان و ناحیەی سرێشمە و دۆڵی ئالانە نییە، هەر بەو هۆیەشەوە بەیانی گرفت لە دابەشکردنی ئاوی ماڵانیش دروست دەبێت.
قایمقامیەت داوای ئەوە لە هاوڵاتیان دەکات، تاوەکو گرفتەکە چارەسەردەکرێت رەچاوی ئەم گرفتە بکەن و دەست بگرن بە ئاوەوە.