بۆچی دژایەتی نەوزۆر دەکرێ؟

نوسەرێکی پێنجوێنی؛ نەتەوەکانی ناوچەکە گەشەی کوردیان ناوێ

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

نوسەر و وەرگێڕێک لە پێنجوێنی کۆڕێکی بۆ رێکخرا، ناونیشانی کۆڕەکەیان ئەمە بوو، “بۆچی نەورۆز دژایەتی دەکرێت”، ئەو نوسەرە بەڵگەی مێژوویی خستەڕوو بۆ سەلماندنی جەژنی نەتەوەی کورد.

ئەو ساڵنامەی کوردی بە بەهێزترین بەڵگە دەزانێ.

ژمارەیەک لە چین و توێژەکانی پێنجوێن ئامادەیی کۆڕەکەی بوون، قادر بێستانی لە پاش کۆڕەکەی بە 964ی وت، نەورۆژ جەژنی نەتەوەیی کوردە و تایبەتە خودی کورد و هەبوونی ساڵنامەی کوردیش باشترین بەڵگەیە.

ئەو بەدواداچوونی کردووە و دەڵێ، تەنیا یەهود ساڵنامەکەی لە کورد کۆنترە و هەموو نەتەوەکانی دیکە ساڵنامەکانیان بە سەدەها ساڵ لە دوای کوردەوەیە و نەورۆزیش سەری ساڵی کوردییە و بەپێی ئەو ساڵنامەیەش نەورۆز هی کوردە.

لەبارەی وەڵامی بۆ ناونیشانی کۆڕەکەی، “دژایەتی نەورۆز”، ئەو وتی، نەتەوەکانی دیکەی ناوچەکە و ئیسلامی سیاسی دژایەتی ئەم بابەتە دەکەن بۆ مەبەستی بەرژەوەندی تایبەتی و نایانەوێت کورد گەشە بکات لە ناوچەکە و مێژووەکەی تێک دەدەن.

قادر بێستانی، خاوەن بڕوانامەی ماستەرە لە زمانی فارسی و کاری سەرەکی نوسین و وەرگێڕانە، تائێستاش شەش کتێبی نوسراو و وەرگێڕدراوی هەیە، کە سەرجەمیان لە بواری نەتەوەیی نوسراون.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

نەورۆز جەژنی کافر و ئاگرپەرستەکانە؟

نەورۆز جەژنی کافر و ئاگرپەرستەکانە؟