لە گوندی هاودیانی سۆران

بەردێکی گەورە لە شاخێک کەوتەخوارەوە و بەر ماڵێک کەوتووە 

964+

توانا نەقی

بەردێکی گەورە و زەبەلاح لە شاخ کەتووەتە خوارەوە و ەر اڵێک کەوتووە لە سۆران و تەنیا زیانی مادی هەبووە.

رەوەند هاودیانی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، ئەو بەردە لە گوندی هاودیان کە حەوت دەقیقەیەک لە سەنتەری سۆرانەوە دوورە کەوتووەتە خوارەوە و زیانی مادی بە ماڵێک گەیاندووە بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

وتیشی، دوو تیمی بەرگریشارستانی دەمودەست چوونەتە شوێنەکە و  بەردەکەیان لابردووە.

رووداوەکە بەهۆی تەڕبوون و باران بارینەوە بووە و ناوچەکەش شاخاوییە ئەبێت ئاگاداری ئەو حاڵەتانەبن و خەڵکی ئەو ناوچەیە بزانن کە بەردێک لە کەوتندایە بەرگری شارستانی ئاگادار بکەنەوە و ئەوانیش چاڵی بۆ هەڵدەکەنن و بەردەکە دەخەنە ناوی بۆ ئەوەی لە ناکاو نەکەوێتە خوارەوە، رەوەند هاودیانی وای وت.