سکاڵا بەرنە ئەوێ

ئیتر دەربەندیخان نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی هەیە

964+

ئەحمەد مستەفا

خەڵکی دەربەندیخان، لە ئەمڕۆوە هەر کێشە و گرفتێکیان هەبوو، لە تاوان کردن بەرامبەریان دەتوانن راستەوخۆ هەر لە قەزاکەی خۆیان، لەلای پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سکاڵا تۆماربکەن و نەچن بۆ سلێمانی.

نوسینگەکە لە کۆمەڵگەی فەرمانگەکان کراوەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 15.4.2025، بەڕێوەبەقی پۆلیسی گشتی سلێمانی چوونە قەزاکە و بە ئامادەیی قایمقامی قەزای دەربەندیخان، بەڕێوەبەری پۆلیسی دەربەندیخان، نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەربەندیخان-یان کردەوە.

بەپێی بڵاوکراوەی ناوەند ئیدارییەکانی شارەکە بێت، نوسینگەکە لەلایەن مقەدەم، ئایار عەبدولقادر بەڕێوەدەبرێت، کە هاوکات ئەفسەری کارگێڕی بەشی پۆلیسی دەربەندیخانە و لەچوارچێوەیەکی دیاریکراودا کارەکانیان بەڕێوە دەبەن، وە بۆ پەیوەندیکردن بە نوسینگەکە ئەم ژمارە تەلەفۆنەیان بەردەستە “07700714343”.

بۆ ئەوانەی دەچن بۆ نوسینگەکە ئەوە بزانن، ناونیشانەکەی دەکەوێتە ناو کۆمەڵگەی فەرمانگەکانەوە، لە پشت یاریدەدەرێتی ئاسایشی دەربەندیخان.

 بەنداوى دەربەندیخان لەخەم رەخساوە

 بەنداوى دەربەندیخان لەخەم رەخساوە