سەرۆک وەزیرانی عێراق تەلەفۆنی بۆ سەرۆک و یاریزانانی یانەی دهۆک كرد

“بردنەوە لە ئێوە و پاداشت لە ئێمە”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆك و یاریزانان و ستافی مەشقی یانەی دهۆك ئەنجام دا و هانیدان ئەمڕۆ بردنەوە تۆمار بكەن.

لە پەیوەندییەكەدا كە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق و هەروەها یانەی دهۆكیش بڵاویانكردەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، بردنەوە لە ئێوە و پاداشت لە ئێمە.

هەروەها دەڵێت، بەڵێنی دابوو لە یارییەكە ئامادەبێت، بەڵام كارێكی لەناوی بۆ هاتووەتەپێش.

سودانی بە یانەی دهۆك دەڵێت، ئینشائەڵا لە بەغدا بەیەكەوە ئاهەنگ دەگێڕێن.

ئێوارەی ئەمڕۆ كاتژمێر حەوت، یانەی دهۆك لە یاریگەی خۆی و لە یاریی گەڕانەوەی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی كەنداو، رووبەڕووی یانەی قادسیەی كوێتی دەبێتەوە، كە یاریی چوون بەبێ گۆڵ لە كوێت كۆتایی هات.

پێنج هەزار تیشێرت بۆ یانەی دهۆک

پێنج هەزار تیشێرت بۆ یانەی دهۆک