بەشى پێویست ئاوى تێدایە

 بەنداوى دەربەندیخان لەخەم رەخساوە

964+

دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى

بەنداوى دەربەندیخان بەڕێژەى 63% ئاوى تێدایە و بەڕێوەبەرەکەشى دەڵێت، کێشەى ئاومان نابێت تا کۆتایى ساڵ بەشى خۆمان و خوارو خۆمان و ناوچە عەرەبییەکانیش دەکات.

سامان ئیسماعیل بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان قسەى بۆ 964 کرد و وتى،”بەراورد بە پارە رێژەى ئاوى بەنداوەکە کەمترە، بەڵام مەترسى کەمئاوى نابێت، ئەگەر خەڵکى خوار بەنداوەکە بەپێى پێویست بەکارى بهێنن و بەفیڕۆى نەدەن، بەشى تا کۆتایى ساڵ، ئاو هەیە”.

بەنداوەکە سێ ملیار مەتر سێجا ئاو دەگرێت، ساڵى رابردوو لە 3.5 بەتەواوەتى سەرڕێژ بوو، بەڵام ئەمساڵ تا ئەمڕۆ بەرێژەى 63% ئاوى تێدایە.

بەنداوى دەربەندیخان لە دواى بەنداوى دووکان دووەم گەورەترین بەنداوى هەرێمە، شوێنی جوگرافی بەنداوەکە دەکەوێتە قەزای دەربەندیخان و لەسەر ڕوباری سیروانە کە لە ساڵى 1955 دەست بە دروستکردنى کراوە و ساڵى 1961 تەواو بووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

مەترسى لەسەر بەنداوى دەربەندیخان دروست بووە؟

مەترسى لەسەر بەنداوى دەربەندیخان دروست بووە؟