ئەهلی کتێب وەڵام دەدەنەوە
کتێبە تەندروستییەکان دەتوانن شوێنی پزیشک بگرنەوە؟
964+
جێگر مەحمود
بەشێک لە خوێنەران و ئەهلی کتێب پێیانوایە، هەرچەندە کتێب ناتوانێ شوێنگرەوەی پزیشک بێت، بەڵام بۆ پاراستنی تەندروستییان، پێویستە گرنگی بە کتێبە پزیشکییەکانیش بدەن.
لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب پرسیارمان لە خەڵک کرد کە تا چەند بایەخ بە کتێبە تەندروستییەکان دەدەن و کتێب دەتوانێت شوێنگرەوەی پزیشک بێت؟
بەشێک لە هاوڵاتیان پێیانوایە کە کتێبی تەندروستیی ناتوانێت شوێنگرەوەی پزیشک بێت، بەڵام گرنگە بخوێنرێتەوە و بایەخی پێبدرێت، لەگەڵ کتێب خوێندنەوەش، ماڵپەڕ و راپۆرتی تەندروستیش پێویستە گرنگی پێبدرێت.
ئاماژە بەوەش دەکەن، مەرج نیە تەنها پزیشک، کتێبە تەندروستییەکان بخوێنێتەوە، خەڵک و کەسانی ئاساییش پێویستە، گرنگی بە کتێبە پزیشکییەکان بدەن بۆ ئەوەی بەباشترین شێوە تەندروستییان بپارێزن و دووربن لە نەخۆشی.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری