جێگری سەرۆک کۆمار داوای لێپێچینەوە لە مامۆستاکە دەکات

لە سنە مامۆستایەک لەسەر ونبوونی وایەرشەحنی مۆبایلەکەی قوتابییەکانی ئەشکەنجە دا

964+

شۆڕش قادری

ئازار و ئەشکەنجەدانی قوتابیانی قوتابخانەیەکی سەرەتایی لەلایەن مامۆستاکەیانەوە لە گوندێکی پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، جێگری سەرۆک کۆماری ئێرانی هێنایە سەر خەت و داوای لێپێچینەوەی یاسایی لە مامۆستا دەکات.

بەپێی راپۆرتی میدیاکانی ئێران، لە قوتابخانەی قەڵەمچی گوندی کورەجۆـی سەربە پارێزگای سنە، مامۆستایەک دوای ونبوونی وایەرشەحنی مۆبایلەکەی، قوتابییەکانی بەشێوەیەکی توند ئازار و ئەشکەنجەدا داوە و یەکێکیشیان بەهۆی سەختی برینەکەی رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

رووداوەکەش ناڕەزایەتی دایک و باوکی قوتابییەکان و کاردانەوەی گەورەی لەناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لێکەوتووەتەوە.

هاشم نازمی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سنە هەواڵەکەی بۆ ئاژانسی هەواڵی ئیرنا پشتڕاستکردووەتەوە و رایگەیاندووە، مامۆستاکە یەکەم ساڵی مامۆستایەتییەتی و پەشیمانی خۆیشی لەو کارە دەربڕیوە، بەڵام ئەوان رووبەڕووی یاسای دەکەنەوە و لێدان و ئەشکەنجەدانی قوتابیان بەهیچ شێوەیەک مایەی قبوڵکردن نییە.

هەر لەسەر ئەو بابەتە، عەلی رەزا خامسیان جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی محەمەد رەزا عارف جێگری سەرۆک کۆماری ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، عارف فەرمانی بە وزیری پەروەردەی ئێران کردووە، لێپێچینەوەی خێرا و یاسایی لە مامۆستاکە بکەن و راپۆرتێک لەسەر رووداوەکە ئامادە بکەن.

مامۆستایەکی زمانی کوردی لە رۆژهەڵات 11 ساڵ زیندانی دەکر...

مامۆستایەکی زمانی کوردی لە رۆژهەڵات 11 ساڵ زیندانی دەکرێت