پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سیلیزی داده‌بەزێت

كه‌شناسی هه‌رێم هۆشدارى سه‌رمایه‌كی تووند ده‌داته‌ هاوڵاتیانى باڵه‌كایه‌تى

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

كەشناسی هه‌رێم هۆشداری بە هاوڵاتیانی ناوچەی باڵەكایەتی دەدات، كه‌ كه‌شی ناوچه‌كه‌یان به‌ره‌و سه‌رمایه‌كى تووند ده‌چێت و ئاگاداریان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پله‌كانى گەرما بۆ ژێر سفری سیلیزی داده‌بەزێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ناوچە سنوریەکانی باکوری رۆژهەڵات و دەڤەری باڵەکایەتی لە بەرەبەیانی رۆژى چوارشەممە پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سیلیزی دابەزیت کە هەندێك ناوچە بۆ – 6 پله‌ دادەبەزێت.

بڕی بارانبارینی 24 كاتژمێری رابردوی سنوری دهۆكیشی ئاشكراكردووه‌ كە زۆرترین بڕی بارانبارین لە ناحیەی دێرەلوك باریوە كە ریژەكە 16 ملم بووە و كەمترین رێژه‌ش لە ئیدارەی زاخۆ بووە كە 0.1 ملیم بووە.

رێژەی باران بارین 24 کاتژمێری رابردو لە دهۆك :

دهۆک 5.7 ملم

زاخۆ  0.1 ملم

ئاکرێ 1.8 ملم

بامەرنى 3.0 ملم

مانگێش 8.0 ملم

كانی ماسی 12.0 ملم

ئامێدى 12.0 ملم

گردەسین 1.5 ملم

دینارتە 2.8 ملم

باتوفە 0.2 ملم

سەرسنگ 13.0 ملم

شیخان 7.0 ملم

بەردەرەش 2.8 ملم

دێرەلوک 16.0 ملم

باعدری 9.0 ملم

قه‌سرۆک 6.1 ملم

چمانکی 14.0 ملم

زاویتە 9.0 ملم

سێمێڵ 1.2 ملم

شیلادزێ 12.5 ملم

ئه‌مشه‌و دوو پارێزگا و دوو ئیداره‌ى هه‌رێم ده‌كه‌و...

ئه‌مشه‌و دوو پارێزگا و دوو ئیداره‌ى هه‌رێم ده‌كه‌ونه‌ ژێر پله‌ى سفری سیلیزی

بەر لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەپۆلی بارانە بەخۆڕەکە دەگاتە سلێ...

بەر لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەپۆلی بارانە بەخۆڕەکە دەگاتە سلێمانی و هەڵەبجە

بەفر دەوامی خوێندنگەکانی لە پێنجوێن راگرت

بەفر دەوامی خوێندنگەکانی لە پێنجوێن راگرت