هەندرێن عه‌بدولڕه‌حمان، ئه‌كته‌ر و میدیاكار:
بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بەس نییە بەڵکو خزمەتکردنی گرنگترە
964+
ژێوار خدر
هەندرێن عه‌بدولڕه‌حمان، ئه‌كته‌ر و میدیاكار ده‌ڵێت، به پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه بۆ ئه‌م شاره به‌س نییه، به‌ڵكو له‌وه گرنگتر خزمه‌تكردنیه‌تى.
هه‌ندرێن، له پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى كتێب بوو له هه‌ولێر به 964ـى وت، هه‌میشه هه‌ڵه‌بجه له فیلم و بابه‌ت و شیعر و ئه‌ده‌بیاتدا له سه‌ردێڕ بووه و كاپشنی سه‌ره‌كى هه‌موو ئه‌م بابه‌تانه بووه، به‌ڵام بۆ له‌مه‌ودوا هه‌ڵه‌بجه پێویسته خزمه‌ت بكرێت.
وتیشی “قه‌ربووكردنه‌وه‌ى خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ خزمه‌تكردنى به‌پێویست ده‌زانین”.