پارێزگای 19 لە عێراق

گرنگیی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە چییە؟

+964

محەمەد فاتیح

دوای چەندین ساڵ چاوەڕوانی، هەڵەبجە ئەو زامە قوڵەی هەرگیز سارێژ نابێت، ئەمڕۆ 14.4.2025 پەرلەمانی عێراق دەنگی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دا و بوو بە چوارەمین پارێزگای هەرێمی كوردستان و 19مین پارێزگای عێراق.

گرنگی بە پارێزگابونی هەڵەبجە خۆی لەوەدا دەبینێتەوە كە دەبێتە خاوەن بودجەیەكی تایبەتی خۆی و وەك پارێزگاكانی دیكەی هەرێم خزمەتگوزاری پێشكەشدەكرێت و پڕۆژەی جۆراوجۆر بەخۆوە دەبینێت و بێ‌ كاری كەمدەبێتەوە و لە رووی ئابووریشەوە دەبوژێتەوە، وەك شارەزایان باسی لێوە دەكەن.

خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆپرۆژەیاساى بەپارێزگابوونی هەڵەبجە كراوه، بەڵام تاوەکو ئێستا لایەنە عێراقییەکان رێگربوون ببێتە یاسا، ساڵی 2013 نێچیرڤان بارزانی، كە ئەوكات سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بوو، پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی پێشکەشی نووری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتی عێراق کرد و لە ئەنجوومەنی وەزیران پەسەندکرا.

رۆژی 13ی 3ی 2014 بە رەسمی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە وەک چوارەم پارێزگای کوردستان ناسێنرا و بووە چوارەم پارێزگا لە دوای هەولێر و سلێمانی و دهۆک، هەروەها پارێزگای 19ەمینە لەسەر ئاستی عێراق، بەڵام تاوەکو ئێستە کۆمەڵێک ناوەندی حکومی و ناحکومی لێنەکراوەتەوە.
رۆژی 16ـی ئاداری 1988، شاری هەڵەبجە لەلایەن دەسەڵاتی رژێمی بەعسەوە کیمیاباران کرا و لە ئەنجامدا نزیکەی پێنج هەزار هاونیشتمانی شارەکە شەهیدبوون و زیاتر لە 10 هەزاری دیکە برینداربوون.

ژمارەی دانیشتووانی هەڵەبجە نزیکەی 130 هەزار کەسە؛ رووبەرەکەی 1599 كیلۆمەتر چوارگۆشەیە، پارێزگاکە لە قەزایەک و چوار ناحیە پێکهاتووە؛ قەزای ناوەندی هەڵەبجە و ناحیەکانی خورماڵ، بیارە، بەمۆ و سیروان، هەروەها وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیاری بەقەزابوونی خورماڵی داوە، جگە لەوەش 166 گونديش لەخۆ دەگرێت.

هەڵەبجە بوو بە 19ـیەمین پارێزگای عێراق

هەڵەبجە بوو بە 19ـیەمین پارێزگای عێراق

بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەسەر شاشەی 964 لە پێشانگای نێود...

بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەسەر شاشەی 964 لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب نمایشکرا