سایلۆى هەولێر
سایلۆیەکی ستیلە
سایلۆیەک بەتوانای کۆگاکردنی 400 هەزار تۆن گەنم لە سۆران دروستدەکرێت
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بەدوای کۆمپانیایەکدا دەگەڕێت بەمەبەستی دروستکردنی سایلۆیەکی ستیل کە توانای هەڵگرتنی چوار هەزار تۆن گەنمی هەبێت لە ئیدارەی سۆران.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بازرگانی دەڵێت، “جێبەجێکردنى ئەم پڕۆژەیە پێکهاتووە لە جێبەجێکردن و دابینکردن و ئەنجامگەیاندنى هەموو بیناکان و بەشەکانى و رێگاکانى و خزمەتگوزاریەکان و دابینکردنى ئامێرەکان و کەلوپەلەکانى پێیویست بەم پڕۆژەیە و بەشەکانى تر کە پێویستن بۆ دڵنیابوون و گەرەنتى لە کارپێکردن و بەکارخستن بە باشترین شێوەو جۆرى سایلۆ”.
وەزارەتەکە راشیگەیاندووە، مەبەستى سەرەکیان لە جێبەجێکردنى ئەم پڕۆژەیە گەرەنتى پڕۆسەى خەزنکردن و بەتاڵکردنەوەى دانەوێڵەیە بەڕێگایەکى تەندروست و پارێزراو.
لە قۆناغى سەرەتادا هەڵسەنگاندن بۆ ئەو کۆمپانیایانە دەکرێت کە توانا و نیازى جێبەجێکردنى پرۆژەى لەم شێوەیان هەیە لە چوارچێوەى هەڵسەنگاندن و لێهاتویى و شیاوى کۆمپانیا پێش ئاراستەکردنى دوانامە بۆیان بۆ بەشدارىکردنیان لە پڕۆسەى کەمکردنەوە بۆ ئەم پڕۆژەیە.
مەرجە کۆمپانیای خوازیار دۆکیومێنتى شیاندنى سەرەتا و فۆرمى شیاندن بەرامبەر بە شەش ملیۆن دینار کە ناگەڕێنرێتەوە بکڕێت و مۆڵەتی کارکردنی هەبێت.