لە رێگەی کۆیە-تەقتەق
شۆفێرێکی وەزارەتی کار بە رووداوی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا
964+
+964
گۆڤەند فەتاح – کۆیە
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە رێگەی کۆیە – تەقتەق لە نزیک گوندی کونەگورگ، لە نێوان دوو پیکابێکی حکومی و مەدەنیدا، شۆفێری پیکابە حکومییەکە گیانی لەدەستدا.
ئۆتۆمبێلی حکومییەکە لە جۆری نیسان پیکاب بووە و هی وەزارەتی کار بووە و تێیدا بە هۆی رووداوەکەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە.
سەنگەر سەڵاح، بەڕێوەبەری هاتوچۆی کۆیە، بە 964ـی وت، بە هۆی رووداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلە حکومییەکە کە هی وەزارەتی کارە گیانی لەدەستداوە، رووداوەکە لە نزیک گوندی کونەگورگ بووە لە رێگەی کۆیە-تەقتەق، هۆکاری رووداوەکەش پابەندنەبوونی یاساکانی هاتوچۆ بووە لە لایەن هەردوو شۆفێرەکەوە.
بەشێکی زۆری شۆفێران رێگەی کۆیە-تەقتەق، بە پڕ مەترسی ناودەبن بە هۆی تاکسایدی رێگەکە و هەبوونی لۆفە و بەرزی و نزمییەکەی زۆر و بوونی رێژەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان بەو رێگەیە، کە وادەکات ئەگەری رووداوی هاتوچۆ زۆرتربێت.
پێداچوونەوە: هاوبەش