"بەغدا بەرپرسە لە موچەکانیان"
بەڵێنی دامەزراندن درا بە بژمێرەکان
964+
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
بژمێرەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی چوونە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری سلێمانی و بەڵێنیان پێدرا و دڵخۆشکران.
شەماڵ ئەحمەد، یەکێک لە نوێنەرانی بژمێرەکان بە 964ـی وت، بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی هاتووەتە لایان و پێی وتوون دابەشکردنی موچەی مانگی 12 پەیوەندی بە بەغداوە هەیە و تا ئێستا نەیناردووە.
باسی لەوەکرد، لەبارەی دامەزراندیانەوە بەڵێنیان پێدراوە و هەوڵیان بۆ دەدەن تا دایان بمەزرێنن و ئەوان لە پێشینەن بۆ دامەزراندن و هاوڵاتی تەواویان بۆ دەدەن کە ئەو مافەیان وەرگرن.
پێداچوونەوە: هاوبەش