پێویستى به پشووه
ئەمشەو میستەر دەگەڕێتەوە ماڵەوە و باشتره كه‌س سه‌ردانى نه‌كات
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانى
هونەرمەندى ناودارى كورد، مستەفا ئەحمەد چەند رۆژێکە لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتە و پشکنینی بۆ دەکرێت، پێده‌چێت ئه‌مشه‌و بگه‌ڕێوه ماڵه‌وه، به‌ڵام باشتره هیچ كه‌سێك سه‌ردانى نه‌كات.
هیوا مستەفا کوڕی هونەرمەند بە 964ـى وت، چه‌ند رۆژێکە باوکی بە مەبەستی چارەسەر لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتە و دۆخی تەندروستی جێگیرە.
وتیشی “چەند پشکنینێکی بۆ کراوە، لە ماوەی رابردودا نەخۆشی دڵی هەبوە، بەڵام ئێستا باشە و چاوەڕوان دەکرێت ئەمشەو بینێرنەوە بۆ ماڵەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو، دەبێت لە ماڵەوە پشوو بدات و چەند رۆژێک سەردانی نەکرێت تا بە تەواوی چاک دەبێتەوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن