964+
محەمەد فاتیح
تای خوێنبەربوون نەخۆشییەكی ڤایرۆسییە و بەهۆی ڤایرۆسێکەوە سەرهەڵدەدات کە زیندەوەرێکی بچوک “گەنە” هەڵیدەگرێت و نیشانەكانيشى خۆی دەبینێتەوە، لە تا لێهاتن و خوێنبەربوون و ئازاری ناوسك و ئازاری كتوپڕی ماسولكەكان و جومگەكان و لەدەستدانی هێز و توانا.
نەخۆشییەکە لە رێگەى ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1944 لە جەنگى جیهانی دووەمدا سەریهەڵداوە، 40%ـى ئەو کەسانەی تووشی دەبن رووبەڕووی مەرگ دەبنەوە.
پێوەدانی ئەو گەنەیەی هەڵگری ڤایرۆسەکەيه بە مرۆڤەوە، یان مرۆڤ گەنەکە بگرێت و بیکوژێت و خوێنەکەی بەر مرۆڤ بکەوێت،هۆکارە بۆ گواستنەوەی و هاوکات لە رێگەی سەربڕینی ئاژەڵی توشبووەوە، کاتێک خوێنەکەی بەر مرۆڤ بکەوێت.
بۆ خۆپاراستن لە تای خوێنبەربوون دەبێت دووربكەوینەوە لە دەستلێدان لە مەڕ و ماڵات و مێرووی تووشبوو، کۆنترۆڵكردنی مێرووەكان و رێگە نەدرێت بێتە ناو ماڵ و شوێنی كاركردن، دانانی خۆراكی ئاژەڵی ماڵی لە شوێنێكی داپۆشراو تاكو مێروو پێی نەگات، فڕێدانی زبڵ بە بەردەوامی و گرتنی دەرگا و پەنجەرەكان.
لەگەڵ ئەوەشدا بەكارهێنانی دەرمانی قڕكەر و دژەمێروو، دوورکەوتنەوە لە سەربڕینی ئاژەڵ لە سەرشەقامەکان بە نایاسایی، ئەو کەسانەی گۆشت فرۆشن دەبێت سەرجەم رێنماییە پزیشکییەکان پەیڕەوبکەن، نەچوونی مرۆڤ بۆ ئەو شوێنانەی کە گەنە و مێروەکانی لێیە، بە كوڵاندنی شیر و گۆشتی ئاژەڵەكە ڤایرۆسەکەی تێدا نامێنێت.
ڤاكسین هەیە بۆ چەند جۆرێكی ئەم نەخۆشییە، خۆپارێزی بە باشترین رێگاچارە دادەنرێت، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی چارەسەرێكی تایبەت بە تای خوێنبەربوون نییە، نەخۆشەکە ئەگەری مردنی هەیە بە رێژەی لە 30-40%، ئەگەر زووش دەستنیشانی نەخۆشییەکە بکرێت و چارەسەر بکرێت، ئەگەری چارەسەر و چاکبوونەوەی ئاسانە.
بە تای خوێنبەربوون کەسێک گیانی لەدەستدا