"ئەگەر لێگزیزیشم هەبێت رێواسى پێ دەفرۆشم"

بە ئەڤەلۆن رێواس دەفرۆشێت

964+
دەشتی عارف ـ هەولێر

ئەو ئۆتۆمبێلانەى خەڵک پۆزیان پێوە لێدەدات، ئەو رێواس و گیا بەهارییەکانى لەسەر دەفرۆشێت، دەشڵێت: ئەگەر لێگززیشم هەبێت رێواسى پێ دەفرۆشم، ئەمە چیرۆکى زوبێر ئەحمەدى کاسبکارە لە هەولێر کە بە ئەڤەلۆنەکەى رێواس دەفرۆشێت.

زوبێر ئەحمەد، پێنج ساڵە دەستى داوەتە کارى فرۆشتنى گژوگیا بەهارییەکان، بەڵام ئەوەى جێگەى سەرنجە، ئەو کاسبکارە بە ئەڤەلۆن رێواس دەفرۆشێت.

وەک ئەوەى بە 964ـى وت،”مەبەستم پۆز یان شکاندنى براندى ئۆتۆمبێلەکان، بەڵام من کاسبم و لەو کاتەشدا چ ئۆتۆمبیلێکم هەبێت کارى پێدەکەم، ئەمساڵ ئەڤەلۆنم هەیە و رێواسى پێ دەفرۆشم، ساڵانى رابردوو بە بی ئێم و جیتە و بیکاشۆ فرۆشتومە”.

وەک باسى دەکات، کارەکەى ئاساییە و بەکارهێنانى ئۆتۆمبێلەکانیش بۆ هیچ مەبەستێک نییە، وەک دەڵێت، ئەگەر لێگززیشم هەبێت هەر رێواسى پێ دەفرۆشم.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

هۆشداری لە جۆرێک رێواس دەدرێت

هۆشداری لە جۆرێک رێواس دەدرێت