چی لێ دروست دەکرێ؟

دیزاینی پڕۆژە گەشتیارییەکەی بان قۆینی دەربەندیخان تەواو کرا

964+
ئەحمەد مستەفا

پڕۆژەی شاری گەشتیاری بان قـۆین، لەسەر دەریاچەی دەربەندیخان دیزاینەکەی تەواوکرا و کۆمپانیای بیانی و ناوخۆی پێکەوە بناغەی سەرجەم ئەو ڤێلا، شوێن و ناوچە گەشتیارییانە دەکەن، کە لە دیزاینەکەیدا پەسەند کراوە.

ئەمڕۆ شەممە 12.4.2025، گەشتوگوزاری دەربەندیخان نەخشەی دیزاین کراوی پڕۆژەکەی بڵاوکردەوە، ئەو ناوچەی دیار و بەرچاوە و خەڵکانێکی زۆر سەرەتای بەهاری ئەمساڵ سەردانیان کردووە بۆ گەشت و سەیران.

گەشتوگوزاری قەزاکە دەڵێ، دوای چەند ساڵ کارکردن و هەوڵدانمان بۆ ئەم پڕۆژە گەشتیارییە لە دەربەندیخان، پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیایەکی ناوخۆی و چەند کۆمپانیایەکی بیانی نەخشە و دیزاینی تەواوکرا.

پڕۆژەکە، بەشێوەی وەبەرهێنان دەست بە دروستکردنی دەکرێ، کە (ڤێلای گەشتیاری، خانوو و کابینەی گەشتیاری، خانووی نیشتەجێ بوون، ئوتێل، مۆتێل، شاری یاری، چالاکی ئاوی و رێستورانت) لە خۆدەگرێ.

گەشتوگوزاری پێی وایە، بەو هەنگاوە، ناوچەی بان قۆین کە دەکەوێتە سەر دەریاچەی دەربەندیخان، هەنگاوێکی باش قەزاکە بەرەوپێش دەبات لە بواری گەشت وگوزار.

پێشتر، سەرکەوت بەکر، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دەربەندیخان بە 964ـی وتبوو، بەھۆی دیمەنە دڵڕفێنەکانی ناوچە گەشتیارییەکانی قەزای دەربەندیخان، گەشتیارێکی زۆر روویان لەم ناوچەیە کردووە و تەنیا لە یەکەم رۆژی پشووی بەهارە  زیاتر لە 30 ھەزار کەس چووبوونە سنوورەکەیان.

30 ھەزار گەشتیار سەردانی سەیرانگاکانی دەربەندیخانیان ک...

30 ھەزار گەشتیار سەردانی سەیرانگاکانی دەربەندیخانیان کردووە