"كردنى گژوگیا ئه‌وه ناهێنێت خۆت بخه‌یته مه‌ترسییه‌وه"
خۆبەخشێكی ژینگه‌یی له سیده‌كان رێنمایی بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه بڵاوده‌كاته‌وه كه ده‌چنه كوێستانه‌كان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
خۆبه‌شێكی بوارى ژینگه‌یی له قه‌زاى سیده‌كان رێنمایی ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌كات كه ده‌چنه كوێستانه‌كان به مه‌به‌ستى كردنى گژوگیاى به‌هاره و به‌پێویستى نازانێت هاوڵاتیان بۆ ده‌ستكه‌وتنى گژوگیا ژیانیان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و رێنماییانه دواى ئه‌وه دێت كه له‌ماوه 20 رۆژى رابردوودا له سێ حاڵه‌تى ته‌قینه‌وه‌ى مین و ته‌قه‌مه‌نى چه‌ند هاوڵاتییه‌كى سنوورى سیده‌كان گیانیان له‌ده‌ستدا و بریندار بوون كه دوایین رووداو ئه‌مڕۆ بوو و به‌هۆیه‌وه هاوڵاتییه‌ك گیانى له‌ده‌ستدا و دووانیش بریندار بوون.
جابر وه‌سمان برادۆستى، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى رێكخراوى مێرگه‌میر بۆ پاراستنى ژینگه و ماوه‌ى 17 ساڵیشه وه‌كو خۆبه‌خش له بوارى هۆشیاری مین و ته‌قمه‌نى له‌و سنووره كارده‌كات، به 964 ـى وت، ماوه‌ى نزیكه‌ى حه‌وت ساڵ بوو هیچ رووداوێكی ته‌قینه‌وه‌ى مین له كوێستانه‌كان رووینه‌دابوو به‌ڵام ئه‌ماڵ ته‌نیا له‌ماوه‌ى 20 رۆژى رابردوو چه‌ندین رووداو روویان داوه و قوربانیشی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
وتیشی “به‌پێویستم زانى ئه‌م رێنماییانه بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه بڵاوبكه‌مه‌وه كه ده‌چنه كوێستانه‌كان”.