ئاگادارى زانیارییه‌كانت به و پاره‌ى زیاده‌ش مه‌ده
كونسڵخانه‌ى ئه‌مریكا له هه‌ولێر هۆشدارییه‌ك ده‌داته ئه‌و كه‌سانه‌ى داواكارى فیزایان پێشكه‌ش كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كونسڵخانه‌ى گشتى ئه‌مریكا له هه‌ولێر، له‌باره‌ى داواكارانى فیزا هۆشدارى بڵاوكردووه‌ته‌وه له‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى داواكاریان كردووه، هه‌ر زانیارییه‌كى هه‌ڵه تۆماربكه‌ن، له وه‌رگرتنى فیزاکە بێبه‌ش ده‌بن.
كونسڵخانه‌كه‌ى ئه‌مریكا، ئاگاداری بۆ ئەو کەسانەی كردووه‌ته‌وه، نه‌كه‌ن واسته و واسته‌كارى بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئاسانکاریان بۆ بكرێت بۆ وەرگرتنی واده‌ى چاوپێکەوتن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، هه‌ر زانیارییه‌كی ناو فۆڕمی پڕکراوەی ڤیزەکە ناڕاست بێت یا ساختە بێت (بۆ نموونە ژمارە تەلەفۆنەکەت یاخود ئیمێڵەکەت)، ئەوا باڵیۆزخانە یان کونسوڵخانە مافی ئەوەی هەیە کە چاوپێکەوتنەکە هەڵبوەشێنێتەوە.
داوا له‌و هاوڵاتیانه ده‌كات خۆیان بەدوربگرە لەوەی لایەنی سێهەم (کەسانی دیكه) دەست تێوەردان له داواكارییه‌كه‌یان بکەن هەروەها خۆیان بە دو‌ریش بگرن لەوەی پارەی زیاتر بدەنه هه‌ر كه‌سێك.