رۆژی دووشەممە

“با لە ناوەندەكانی خوێندن باس لە تاوانەكانی ئەنفال بۆ قوتابیان بكرێت”

964+

محەمەد فاتیح

له یادی پڕۆسەی تاوانکاری شاڵاوەکانی ئەنفالدا، قوتابخانەكانی هەرێمی كوردستان ئەو یادە بەرز رادەگرن و کارگێڕیی ناوەندەکانی خوێندن باس لەو تاوانانە دەكەن، کە بەرامبەر گەلی کورد ئەنجامدراوە.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا داوای كرد، رۆژی دووشەممە 14.4.2025 لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی پێش دەستپێکی وانەی یەکەم رێوڕەسمی ساتێک وەستان و رێزنواندن بۆ گیانی شەهیدان و قوربانیانی پرۆسەی ئەنفال ئەنجام بدرێت.

دەشڵێت، با کارگێڕیی ناوەندەکانی خوێندن باس لەو تاوانانە بکەن کە بەرامبەر گەلەکەمان ئەنجامدراوە.

لە رۆژی 14.4.1988 زیاتر لە 20 هەزار كەس لە ناوچەی گەرمیان ئەنفال كران، بەو هۆیەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان 14.4ـی هەموو ساڵێكی كردووەتە ساڵیادی قوربانیانی ئەنفال و بە پێی بەڵگەنامە و داتاکانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان زياتر لە 182 هەزار هاوڵاتی كورد لەسەر دەستی رژێمی بەعس جینۆساید و ئەنفال كراون.

گۆڕێکی بەکۆمەڵی ئەنفالکراوان لە کەرکوک دۆزرایەوە

گۆڕێکی بەکۆمەڵی ئەنفالکراوان لە کەرکوک دۆزرایەوە