بە ئینگلیزی و توركی دەنووسێت

تەمەنی 15 ساڵە و دوو كتێبی لە پێشانگەی هەولێر دەفرۆشرێن

964+

ژێوار خدر

مەلەک محەمەد كچە مێردمنداڵێكی كوردە و خەڵكی هەولێرە، تەمەنی 15 ساڵە و دوو كتێبی بە زمانەكانی ئینگلیزی و توركی نووسیوە و لە پیشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر نمایش كراوە.

مەلەک بۆ 964 قسەی كرد و دەڵێت، لە منداڵییەوە حەزی لە بواری نووسینە، بە تایبەتی بابەتی زانستی، ئێستاش لە پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ كتێب، دوو كتێبی دەفرۆشرێن، كە لە بارەی دوو بابەتی زانستیین.

لە بارەی نووسینی كتێب بە كوردی، مەلەک وتی، لە قوتابخانەی ئینگلیزی دەخوێنم بۆیە بە كوردی نەینووسیوە، بەڵام وتیشی، “ئەگەر كەسێك یارمەتیم بدات دەتوانم بە كوردییش بنووسم”.

ئەوەشی ئاشكرا كرد، لە نیسانی ساڵی داهاتوو كتێبێكی دیكەش بڵاودەكاتەوە.

سەردەم بە 40 کتێبی تازەوە بەشداری پێشانگای نێودەوڵەتی ک...

سەردەم بە 40 کتێبی تازەوە بەشداری پێشانگای نێودەوڵەتی کردووە