• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo

یادگار ناوخاسی

ئەو کوڕەی بووەتە ترێندی سۆشیاڵ میدیا و هەمووان عەوداڵی دەنگەکەین

964+

پەری ساڵح

چاوەکانی نابینێت بەڵام خاوەنی دەنگێکی ئەفسووناوی و رەسەنە، وەک کاری هەمیشەیی خۆمان لە 964 گەڕاین بەدوای کاکە یادگار و مامۆستای موزیکەکەی و پەیوەندیمان پێوەکردن تا بزانین ئەم دەنگە جوان و تایبەتە چۆن دروست بوو.

یادگار ناوخاسی 26 ساڵ تەمەنیەتی و  لە منداڵییەوە عاشقی هونەر و موزیک، گۆرانیە فۆلکلۆرییەکانی وەک حەسەن زیرەک و حەمەی ماملێ و چەندین هونەرمەندی تر دەڵێتەوە و هەر ڤیدیۆیەکی بڵاودەبێتەوە دەنگدانەوەیەکی زۆر بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

یارکۆ گۆرانیە فۆلکۆرییەکان بە بیری هەوادارانیان دەهێن...

یارکۆ گۆرانیە فۆلکۆرییەکان بە بیری هەوادارانیان دەهێننەوە

خاوەنی هۆتێلێکی ئاژەڵان لە سلێمانی

“بەخێوکردنی ئاژەڵی ماڵی لە کوردستان زیادی کردووە”

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

ئاژەڵە ماڵیەکانیش شوێنی مانەوە و هۆتێلیان پێویستە و خاوەنی هۆتیلێکی ئاژەڵانیش لە سلێمانی دەڵیت، ئەو کەسانەی سەفەر و گەشت دەکەن ئاژەڵەکانیان لای ئێمە جێدەهێڵن و باشترین چاودێرییان دەکەین بە نرخێکی گونجاو.

دەشڵێت، نرخی مانەوەی ئاژەڵ لە هۆتێلەکەمان بۆ یەک شەو 15 هەزار دینارە و بەوپەڕی بەرپرسیارێتیشەوە چاودێری ئاژەڵەکان دەکەین و ئاگامان لێیان دەبێت تا دەگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان.

بەپێی قسەی خاوەنی هۆتێلی ئاژەڵان، رێژەی بەخێوکردنی ئاژەڵ لە کوردستان زۆر زیادی کردووە، بەڵام لەبەرامبریشدا کەسانێکی زۆر هەن کە ئاژەڵەکانیان بەڕەڵا دەکەن و پشتگوێینا دەخەن.

باس لەوەش دەکات، پێویستە مرۆڤ بتوانێت بەرپرسیارێتی ئاژەڵەکە هەڵبگرێت ئینجا بڕیاری راگرتنی ئاژەڵەکە بدات، چونکە راسستە لە رووی دەروونییەوە ئاژەڵەکان ئاسوودەییمان پێدەبەخشن، بەڵام ئەرک و خەرجییەکی زۆریان دەوێت.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

شاجوانی پشیلە لە سلێمانی هەڵبژێردرا

شاجوانی پشیلە لە سلێمانی هەڵبژێردرا