باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق
فراکسیۆنە کوردییەکان بایکۆت دەشکێنن
پەرلەمانی عێراق جارێکی تر بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە کۆدەبێتەوە
964+
شۆڕش قادری
پەرلەمانى عێراق رۆژى دووشەممە کۆدەبێتەوە و پرسی بە پارێزگابوونى هەڵەبجەى خستووەتەوە بەرنامەى کار، کە مەرجى فراکسیۆنە کوردییەکان بوو بۆ شکاندى بایکۆتى دانیشتنەکان.
چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنرانی عێراق بە 964ـی وت، “رۆژی دووشەمە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە بۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجه، هیوادارین هەوڵەکانمان ئەنجامی هەبێت.”
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق 30 خولەک دواكەوت
پێشتر زیاتر لە شەش جار دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ئەنجام دراوە، بەڵام هەرجارەو بەبیانوویەک دانیشتنەکە دواکەوتووە، هەربەوهۆیەشەوە لە چەند رۆژی رابردوودا فراکسیۆنە کوردییەکان بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراقیان کرد تا ئەو کاتەی کە دانیشتن لەسەر ئەو پرسە ئەنجام دەدرێتەوە.
چرۆ حەمەشەریف وتی، دوێنێ پێنجشەممە بڕیابوو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، بەڵام فراکسیۆنە کوردییەکان رێگریان لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە کرد، بەهۆی ئەوەی پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە بەرنامەی كاردا نەبووە.
ههڵهبجه، كه “ههڵهبجهی شههید”یشی پێدهوترێت، له رۆژی 13.3.2014 لەلایەن حكومهتی ههرێمی كوردستانهوه بە فەرمیی کرایە چوارەم پارێزگای ھەرێمی کوردستان، بەڵام لەلای حکومەتی عێراق هەر قەزاکەی جارانە.
وێنەیەکی بەرنامەی کاریی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لە رۆژی دووشەممە لە خوارەوە: