شۆفێرانیش بە هۆڕن لێدان هێندەی تر وەزعەکەیان تێکداوە

ئاستەنگی هاتوچۆ لەناو تونێلی دەربەندیخان دروستبووە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

بەهۆی چوونەدەرەوە و سەیرانی هاوڵاتیان، تونێلی کەمپی خوار لە دەربەندیخان قەپات بووە و ئاستەنگی ھاتوچۆ دروستبووە، شۆفێرانیش بە ھۆڕن لێدان هێندەی تر وەزعەکەیان تێکداوە.

جاسم محەمەد، بەڕێوەبەری ھاتوچۆی دەربەندیخان بە 964ـی وت،” ھۆڕن لێدان لەناو تونێل قەدەغەیە، چونکە بە ھۆڕن لێدان و دروستکردنی ژاوەژاو، شۆفێران مەترسی لەسەر ژیانی خۆیان و ھاوڵاتیان دروست دەکەن و ئەگەر هەیە کارەساتی لێبکەوێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانیان لەپێش تونێلەکە شۆفێران ئاگادار دەکەنەوە کە لەناو تونێل ھۆڕن لێنەدەن، بەڵام بەشێک لە شۆفێران گوێ نادەنێ و لە ناوەڕاستی تونێلەکە دەستدەکەن بە ھۆڕن لێدان”.

جاسم محەمەد داوای لە شۆفێران کرد، بەهیچ جۆرێک لەناو تونێلی دەربەندیخان هۆڕن لێنەدەن، ئەگەرنا لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکەن و سزا دەدرێن.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

بەرزی ئەو بارهەڵگرانە دیاریکرا کە بەتونێلی دەربەندیخا...

بەرزی ئەو بارهەڵگرانە دیاریکرا کە بەتونێلی دەربەندیخان هاتوچۆ دەکەن

رێگاوبانی سلێمانی چارەسەری گونجاو بۆ رێگای بەردەم تون...

رێگاوبانی سلێمانی چارەسەری گونجاو بۆ رێگای بەردەم تونێلی دەربەندیخان دەدۆزێتەوە