داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە نزیکەی شەش ملیار دینارە
چەندی چەکە و چەندی نەختە؟
داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە نزیکەی شەش ملیار دینارە
964+
شۆڕش قادری
داهاتی نانەوتیی ئهم هەفتەیهى هەردوو پارێزگای سلێمانى و هەڵەبجە نزیکەی شەش ملیار دینارە و زیاتر لە یەک ملیار و 858 ملیۆن دیناری چەکە.
بەپێی نوێترین داتای ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی نانەوتیی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 5.4.2025 تا ئەمڕۆ هەینی 11.4.2025، بڕی شەش ملیار و 711 ملیۆن و 443 هەزار و 450 دینارە.
وەک ماڵپەڕەکە روونى کردووەتەوە، لە داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، بڕی سێ ملیار و 853 ملیۆن و 151 هەزار و 850 دیناری بە شێوەی نەختینە و یەک ملیار و 858 ملیۆن و 291 هەزار و 600 دیناریشی چەکە.
ماڵپەڕی شەفافییەت تایبەتە بە ئاشکراکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین.
ئەو بڕە داهاتە لەمانە بەدەستهاتوون: دەروازە سنوورییەکان، فڕۆکەخانە، گومرگ، کرێی کێش و پێوەرەکان، پێبژاردن و سزای دارایی، پشکنینەکان، رسووماتی بەخشین، ژینگەی ئۆتۆمبێل، تابلۆ و داهاتی شارەوانییەکان.