سۆران حەمەڕەش
” لە پێشانگای هەولێر جیهان بە عەرەبی دەدوێت نەک بە كوردی”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سۆران حەمەڕەش نووسەر و مێژوونووس رەخنەی لە پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ كتێب هەیە و دەڵێت، لە پێشانگاكە لە بری كوردی، جیهان بە عەرەبی دەدوێت.
لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی 17مین خولی پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ كتێب، سۆران حەمەڕەش نووسەر و مێژوونووس لە ستەیجی 964 میوان بوو، داواشی كرد قسەكانی نەقرتێندرێت و وەك خۆی بڵاوبكرێتەوە.
سۆران حەمەڕەش دەڵێت، “ئێمە بۆ دنیای دەرەوە قسەمان نییە و هەر بۆ خۆمان قسە دەكەین”، پێشی وایە مێژووی كورد بە تەواوی شێوێندراوە.
“مێژووی كورد كێشەیەكی بنەڕەتی و گەورەی هەیە”، ئەو مێژوونووسە كوردە وادەڵێت. ئەوەش دەخاتەڕوو، “زۆر گرنگە لە پرۆسەی داگیركاری تێبگەین”.
حەمەڕەش هەرچەندە دەڵێت، پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر لایەنی پۆزەتیڤی زۆرە و گرنگە و بەردەوامبوونی پێویستە، بەڵام پێی وایە دروشمەكەی “جیهان بە كوردی دەدوێت”، وەك خۆی نەیتوانیوە دەربكەوێت و لە بری ئەوە بووەتە، “جیهان بە عەرەبی دەدوێت” و زمان و بەرهەمی عەرەبی بەسەر زمان و بەرهەمی كوردی لە پێشانگاكەدا زاڵە و تەنانەت دەڵێت، “من كوردم و وەك میوان هاتووم، بەڵام ناوەكەم بە عەرەبی نووسراوە”.
“دەقی چاوپێکەوتنەکە بەبێ دەستکاری لە ڤیدیۆکەدا ببینە”.