قوتابیەک لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە تەماشای پرسیارەکان دەکات _ وێنە: 964
خولی یەکەم
خشتەی تاقیکردنەوە نیشتمانییەکانی پۆلی نۆی بنەڕەتی ئاشکرابوو
964+
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی تاقیکردنەوەکان نیشتیمانییەکانی پۆلی نۆی بنەڕەتی لە خولی یەکەم بڵاوکردەوە و بڕیارە، رۆژی پێنجشەممە 15.5.2025، یەکەم تاقیکردنەوە ئەنجام بدرێ.
تاقیکردنەوەکان بە وانەی زانست بۆ هەمووان دەستپێدەکات و بە وانەی ئینگلیزی کۆتایی دێت.
رۆژانە تاقیکردنەوەکان لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی لە ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکات، وەزارەتی پەروەردە دەڵێ، ئەگەر رۆژێک تاقیکردنەوە بە گوێرەی خشتەکە دانرابوو، بەلام بەر پشوو کەوت، ئەوە تاقیکردنەوەی ئەو رۆژە، دەچێتە رۆژی دواتر.
خشتەی تاقیکردنەوەکان؛
