سری سورەیا ئۆندەر قسەی هەیە

دوای کۆبووەکەی ئەردۆغان؛ ئێستا هیواکانمان مەزنترن

964+

ئەحمەد مستەفا

هەر دوای کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ ئەردۆغان کە کاتژمێرێک و 25 خولەکی خایاند، سری سورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمراڵی رایگەیاند، دیدارەکەمان زۆر ئەرێنی بووە، ئێستا هیواکانمان مەزنترن.

ئەمڕۆ، هەریەک لە سری سورەیا ئۆندەر و پەرورین بوڵدان، ئەندامانی شاندی ئیمرالی دەم پارتی، دوای بانگەوازەکەی رێبەری پەکەکە عەبدوڵا ئۆجالان، لە کۆشکی سەرۆکایەتی تورکیا، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی گشتیی ئاکەپە و سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبوونەوە.

کۆبوونەوەکە، کاتژمێرێک و 25 خولەکی خایاند، دوای دیدارەکە سری سورەیا ئۆندەر رایگەیاند، دیدارێکی زۆر ئەرێنی بوو، ئێستا هیواکانمان مەزنترن، لەم بابەتەدا رۆڵی بەڕێز سەرۆک کۆمار زۆر گرنگە، دەمانەوێت ئاشتی پێکبهێنین.

پێشتر، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان وتی، پێشوازیی لە شاندی دەم پارتی دەکەین و لەگەڵیان کۆدەبینەوە، وەک هاوپەیمانی گەل بە گرنگی و ئارامییەوە درێژە بە پرۆسەکە دەدەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە تورک، کورد، عەرەب، عەلەوی و سوننی، بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ بنیاتنانەوە و پێشخستنی وڵاتەکەمان و ناوچەکەمان.

شاندی ئیمڕاڵی سه‌ردانى باخچه‌لى و سه‌رۆكى په‌رله‌م...

شاندی ئیمڕاڵی سه‌ردانى باخچه‌لى و سه‌رۆكى په‌رله‌مانى توركیا ده‌كه‌ن