چی کردووە؟

964 چاوپێكەوتن لەگەڵ ئەو سەربازە عێراقییە دەكات كە بۆتە ترێندی سۆشیال میدیا

964+
محەمەد فاتیح

ئەو سەربازە عێراقییەی لە 9 نیسانی 2003 كاتێك رژێمی سەدام حوسێن رووخا و ئەو وەک دواسەرباز لە نزیک گۆڕەپانی فیردەوس لە ئەركدا بوو لە بەغدا، بۆ 964 قسە دەكات و باس لە چەند رووداوێك دەكات.
فوڕات حەسان شایع خەڵكی ئەنباره و لە ساڵی 1984 له قەزای هیت لە دایكبووه و دەرچووی قوتابخانەی دواناوەندی پۆلیسە، كاتێك رژێمی سەدام رووخا و ئەمریكییەكان هاتنە ناو بەغداوه، ئەو لە ناوچەی گۆڕەپانی فيردەوسى بەغدا پاسەوانی بۆ هۆتێل فەڵەستین دەكرد و دەپیاراست.
ئەو سەربازە لە پەیوەندییەكدا لەگەڵ 964 باسی لەوە كرد، لە دوو رۆژی كۆتاییدا پێش رووخانی رژێمی سەدام پەیوەندی ئێمە و دەسەڵاتدارانی عێراق بە تەواوی پچڕا، كاتێك بۆردومان بەردەوام بوو ئێمە هێشتا لە ئەركدابووین و شوێنەكەمان بەجێنەهێشت، چوار كەس بووین، لە كۆتا رۆژدا 9 نیسانی 2003 دووانمان ماینەوە، من و یەكێكی دیکە، كه خەڵكی نەجەف بوو، ئێمەش كاتژمێر شەشی بەیانی بڕیارمان دا شوێنەكە بەجێبهێڵین.
لەو رۆژەدا بەبێ‌ ئاگاداری خۆم وێنەیەكی منیان چركاندووە، بابەتی وێنەكەش من بە حاڵەتێكی ئەرێنی دەبینم، چونكە وێنای سەربازێكی عێراقی دەكات كە تا دواساتەكان دەستی بە چەكەكەیەوە گرتووە و ئەركی خۆی بەجێهێناوە.
“جیاوازی بواری سەربازی و ئەمنی لە نێوان سەردەمی سەدام و ئێستادا ئەوەیە، سوپای ئێستا بەرەو باشتر دەڕوات، هیچ بەراوردێك نییە لە نێوان سوپای عێراقی رابردوو لەگەڵ سوپای ئێستای عێراقدا، لە هەموو روویەكەوە تەنانەت لە رووی موچە و پێداویستی و چەك و تەقەمەنییەوە سوپای ئێستا زۆر باشترە و لە نەوەدەكانەوە سوپای عێراق سوپایەكی داڕماو بوو”، سەربازە عێراقییەكە وای وت.
22 ساڵ لەمەوبەر لە 9ی نیسانی 2003 سوپای ئەمریكا كۆنتڕۆڵكردنی تەواوی بەغدای پایتەختی راگەیاند، دوای ئەوەی جۆرج بوش-ی سەرۆكی ئەوكاتی ویلایەتە یەكگرتووەكان بڕیاری دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی هاوپەیمانانی لە عێراق دا.
لە سەعات 5:30 بەرەبەیانی 20ی ئازاری 2003 ئەمریكا و هاوپەیمانانی یەكەم گورزی ئاسمانیان لە عێراق وەشاند، بە مەبەستی لەناوبردنی رژێمی بەعس، لە 9ی نیسانی هەمان ساڵ و دوای تێپەڕبونی 21 رۆژ، بەغدا لەلایەن هاوپەیمانان بە تەواوی كۆنتڕۆڵ كرا و پەیكەری سەدام حوسێن لە پایتەختی عێراق رووخێنرا.

فیلمی شاردنەوەی سەدام گوناحە لە کوردستان هەیەو پیشان د...

فیلمی شاردنەوەی سەدام گوناحە لە کوردستان هەیەو پیشان دەدرێت