تێچووەکەی زیاترە لە 335 ملیۆن دینار
پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له چه‌مچه‌ماڵ جێبه‌جێ ده‌كرێت
964+
محەمەد فاتیح
له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ـی كاره‌با و به‌بڕی زیاتر له 335 ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له چه‌مچه‌ماڵ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە پرۆژه‌كه بریتییه له گه‌یاندنی كاره‌با بۆ گونده‌كانی (گه‌ڕاو، گوڵم كه‌وه) له ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر كه به دوو قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت و دەکەوێتە سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ.
بودجه‌ی پڕۆژه‌كه بریتییه له 335 ملیۆن و 981 هەزارو 500 دینار و له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌وین جێبه‌جێ ده‌كرێت و بڕیاره له‌ماوه‌ی 150 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واو بێت، بەپێی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی.
پێداچوونەوە: توانا نەقی