کەشناسێک پێشبینی ئەوە دەکات

سبەینێ پلەکانی گەرما دادەبەزن و نمە بارانیش دەبارێت 

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسێک لە سبەینێوە پلەکانی گەرمی دادەبەزن و هەندێک کات ئەگەری دڵۆپەباران هەیە لە بەشێک لە ناوچەکان.

سیروان ساڵح کەشناس بە واڵی تایبەتی خۆیەوە ئەوەی بڵاوکردووەتەوە، رۆژی پێنجشەممە و هەینی هەندێك کات خێرایی با چالاک دەبێت تاوەکو نێوان 15 بۆ 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، بەهۆی خێرایی بایەکەوە کەمێک خۆڵبارینی لاواز دروست دەبێت.

دەشڵێت، هەندێک کات ئەگەری بڕێکی کەم باران هەیە بڕەکەی لە نێوان دڵۆپە باران تاوەکو دوو ملمە ئەو بارانە کەمە بەشێکی گەرمیان ناگرێتەوە یان تەنها دڵۆپە دەبێت.

ئەو کەشناسە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی کۆتایی کاریگەری پەستان نزمی خەماسینی پلەکانی گەرمی لەسەرجەم ناوچەکان ( 4° تاوەکو 6° پلە ) دادەبەزن و کەشێکی فێنک و بەهاری دروست دەبێت.

بارانبارین بەردەوام دەبێت و کەشەکە فێنک دەبێت

بارانبارین بەردەوام دەبێت و کەشەکە فێنک دەبێت