سندوقی دراو وا دەڵێت

عێراق پێویستی بەوەیە نرخی نه‌وت له‌ سه‌رووی 90 دۆلاره‌وه‌ بێت

964+
ئەحمەد مستەفا

بۆ بەدەستهێنانی بودجەیەکی هاوسەنگ لە ساڵی 2025، عێراق پێویستە هەر بەرمیلێک نەوت له‌ سه‌روی 92 دۆلاره‌وه‌ بفرۆشێت، ئەمە قسەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتییە.

ئەم قسەیە، هاوتایە لەگەڵ سەپاندنی باجی گومرگی لەلایەن ئەمریکاوە، ئەوەش وایکردووە نەوت بەهایەکی زۆر لە دەست بدات.

لە خشتەیەکدا، سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ئەمڕۆ چوارشەممە 9.4.2025 باسی لەوەکردووە، له‌ خشته‌یه‌كدا بڵاویكردۆته‌وه‌، وڵاتانی ئۆپێك پێویستیان به‌ هاوسه‌نگ كردنی بودجه‌ی نیشتمانیی، لەناویاندا عێراق کە پێویستە به‌ تێكڕای نرخی 92.43 دۆلاره‌ بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نەوت فرۆشێ.

ئەمڕۆ چوارشەممە 9.4.2024 لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 60 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ بە 65 دۆلار بوو، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانییه‌كانی له‌باره‌ی خاوبونه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئابوری جیهانی و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر پێشبینییه‌كانی خواست له‌سه‌ر نه‌وت دروستكردووه‌.

ئەوەى لە نرخى نەوتدا روودەدات داڕمانە نەک دابەزین

ئەوەى لە نرخى نەوتدا روودەدات داڕمانە نەک دابەزین