ئاواره تۆماركراوهكانیش دهنگدهدهن
964 زانیاری لەسەر بەشداریكردنی هاونیشتمانیانی كوردستان لە هەڵبژاردنی عێراق بڵاودەكاتەوە
964+
محەمەد فاتیح
ههڵبژاردنى پهرلهمانى عێراق له پێشهاتدایه و 964 یش زانیاری لەسەر بەشداریكردنی هاونیشتیمانیانی ههرێمی كوردستان لەو هەڵبژاردنه بڵاودەكاتەوە، وتهبێژى كۆمیسیۆنیش ئاشكراى دهكات كه 173 ناوەند لە هەرێمی كوردستان كراونەتهوه.
ژمارەی دەنگدەران له هەرێمی كوردستاندا كە مافی بەشداریكردنیان لهم هەڵبژاردنه ههیه، زیاتر لە حەوت ملیۆن و 700 هەزار كەسه.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆ 964 ئاشكرای كرد، 173 ناوەند لە هەرێمی كوردستان كراوەن و پێشوازی لە دەنگدەران دەكەن بەمەبەستی ناوتۆماركردن بۆ یەكەمجار یان زیادكردنی لە دایكبوانی ساڵى 2007 و چاككردنەوە و لابردنى مردووەكان و گواستنەوەش لە پارێزگایەكەوە بۆ پارێزگایەكی دیكه .
وتیشی “بەپێی تازەترین سەرژمێری ئاوارەكان به رەسمی دەنگدەدەن، كە ناوهكانیان لەلایەن وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران و وەزارەتی بازرگانیەوە دەدرێت بە كۆمسیۆنی هەڵبژاردن”.
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگی دا بۆ ئەوەی رۆژی 11.11.2025 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.
ئەو دەڵێت: ئاوارەكان كە دانیشتووی كەمپەكانن مافی دەنگدانیان هەیە لە رێگەی بەكارهێنانی كارتی بایۆمەترییەوە لەو فەرمانگانەی كە لێوەی هاتوون، بەڵام ئاوارەكانی قەزای شنگال لەو شوێنانە دەنگدەدەن كە لێی نیشتەجێن، لەناو كەمپەكان بێت یان دەرەوەی كەمپەكان لە رێگەی بەكارهێنانی ههمان كارتهوه.
غهلاى دووپاتیشیكردەوە، كۆمسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق لەو كاتەی دیاریكراوە، ئامادەیە.